هەولێر و بەغدا لەبارەی گومرگەکانی نێوان شارەکان دەگەنە لێکتێگەیشتن

شەیری بکە لە:
هەولێر و بەغدا لەبارەی گومرگەکانی نێوان شارەکان دەگەنە لێکتێگەیشتن

ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی گومركی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێ، لەبارەی پرسی گومرگەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی دانەنرێن.

 

وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق نیازی دانانی دوو خاڵی گومرگی هەبوو یەکێکیان لە نیوان دهۆک و موسڵ، ئەوەی دیکەیان لە پارێزگای دیالە و سنووری سلێمانی، بەپێی پلانەکە دەبوایە هەموو کاڵایەک کە هاوردەی شارەکانی عێراق دەکرێت بەو  دوو گومرگەدا تێپەڕێت، هەرێمی کوردستانیش نیگەران بوو لەم بڕیارە.

 

لێدوانی فەرمی: ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی ئەو گومرگانە دروست نەکرێن و بڕیارەکە ڕابگیرێت، بەڵام ڕێککەوتنی کۆتایی لەو بارەیەوە نەکراوە.

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە ئایندەدا کۆبوونەوەی دیکە لەبارەی دانانی ئەو گومرگانە بکرێت و هەردوولا بگەن بە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتن یاخود هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە.

 

هۆکارە زانراوەکان: هەرێمی کوردستان پێیوایە ئەو بڕیارە لە قازانجی بەرژەوەندیی گشتییدا نییە و دەبێتە هۆکارێک بۆ سستبوونی جووڵەی بازرگانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ