چین هاوسۆزی بۆ ترەمپ دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
چین هاوسۆزی بۆ ترەمپ دەردەبڕێت

وێنەی شی جینپینگ، سەرۆکی چین و دوو وێنەی ترەمپ چەند ساتێک دوای تەقەکردن لێی، گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

سەرۆکی چین هاوسۆزی خۆی بۆ ترەمپ دەردەبڕێت  و نیگەرانە لە ڕووداوی تەقەکردن لێی. 

وێنە گەورەکە: کاردانەوەکان بەرامبەر بە هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەشدا، سەرۆکی چین پەیامێکی هاوسۆزی ئاراستە دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند "شی جینپینگ، سەرۆکی چین، هاوسۆزی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەردەبڕێت." 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرانی وڵاتان پەیامی هاوشێوەیان ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کردووە و هیوای چاکبوونەوەی خێرایان بۆ خواستووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان