عێراق نزیکەی 600 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە

شەیری بکە لە:
عێراق نزیکەی 600 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە

دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی گوێر لە هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق زیاتر لە 558 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە.

 

وێنە گەورەکە: وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ، لە 6ی مانگی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووە، بڕیارە تاوەکو 45 ڕۆژ بەردەوام بێت، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەم ساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت، بۆ هەر تۆنێکش بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت بە جووتیاران.

 

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم  بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەم ساڵ پرۆسەکە زۆر باشە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 558 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، حکومەتی عێراق نزیکەی 70 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناردووە".

 

ژمارەکان وا دەڵێن: دوا چەکی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە وەرگیراوە 10 ملیار دیناری بووە:


-    سێ ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەولێر
-    پێنج ملیار دینار بۆ جووتیارانی سلێمانی
-    دوو ملیار دینار بۆ جووتیارانی دهۆک

 

باکگراوند: ساڵی ڕابردوو بەغدا 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە و ساڵانەش ئەو بڕە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ