کەسە دیارەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ترەمپ دەکەن

شەیری بکە لە:
کەسە دیارەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ترەمپ دەکەن

ساتی هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترەمپ، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ویلایەتی پێنسلڤانیا بریندار كرا، سەركردە و کەسە دیارەکانی ئەمریکا لە تۆڕی ئێکس پەیامی پشتیوانی خۆیان بۆ ترەمپ دووپاتكردەوە.

 

وێنە گەورەكە: لەدوای هێرشەکەی درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ترەمپ، سیناتۆر و سەركردە سەربازی و کەسە دیارەکانی ئەمریکا پەیامی پشتیوانیان بۆ ترەمپ بڵاوكردەوە.

 

لێدوانە فەرمییەكان:

 

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە ئێكس نوسیویەتی: من زانیاریم لەسەر تەقەکردن  لە دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا وەرگرتووە سوپاسگوزارم کە سەلامەتە و دۆخی باشە،  نزا بۆ ئەو و خێزانەکەی دەكەم.

 

ئێلۆن مەسک، خاوەنی كۆمپانیای تێسلا لە ئێكس وێنەیەكی ترەمپی داناوە وەک پشتیوانی و هاوخەمی ترەمپ.

 

مایك پێنس، پێنس جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا:” نوێژدەكەین و دەپاڕێینەوە بۆ ترەمپ، هیوادارین هەموو ئەمریكییەک لەگەڵمان بێت بۆ ئەمە.

 

نیكلی هیلی، بەربژێری شكستخواردووی كۆمارییەكان و ڕكابەری سەرسەختی ترەمپ: نابێت بەهیچ شێوەیەك توندوتیژی دژی بەربژێرەكانمان هەبێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: