ڕێگەی ژمارەیەک گوند لە سنووری هەولێر قیرتاو دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێگەی ژمارەیەک گوند لە سنووری هەولێر قیرتاو دەکرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگەی چەند گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر، وێنە: سۆشیالمیدیا

ئاڤا نیوز

 

بە گوژمەی دوو ملیار و 100 ملیۆن دینار ڕێگەی چەند گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر قیرتاو  دەکرێ و چەند پرۆژەیەکی ئاویش جێبەجێ دەکرێن.

 

وێنە گەورەکە: بە چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، بەردی بناغەی دروستکردنی ڕێگەی گوندەکانی بنبێرزی گەورە، شێخە شەل، گاینجی گەورە و گردەچاڵ دانرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: لە چوارچێوەی ڕێنمایی و فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی، زیاتر دەستی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانە درێژ دەکەن کە لەڕابردوودا وەکو پێویست خزمەت نەکراون.

 

زانیاریی زیاتر: لەدوای قیرتاوکردنی ڕێگەکانی ئەو گوندانە خزمەتگوزارییەکانی دیکە دەست پێ دەکەن، هەموو کۆڵانی گوندەکانی گاینج، بنبێرز، شێخەشل و گردە چاڵ، قیرتاو دەکرێن کە درێژیەکەی 10 کیلۆ مەترە. 

 

گۆشەیەکی دیکە: پرۆژەی دیکە لە بواری ئاو ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان دەستیی پێ کردووە، بەشێکی دیکەشیان لە ئایندە دەست پێ دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان