بایدن: سوپاسگوزارم دەبیستم ترەمپ سەلامەتە

شەیری بکە لە:
بایدن: سوپاسگوزارم دەبیستم ترەمپ سەلامەتە

ئاڤا نیوز

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای ڕووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ و بریندارکردنی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: سوپاسگوزارم دەبیستم ئەو سەلامەتە.

لێدوانی فەرمی: لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا جۆ بایدن ڕایگەیاند: هەواڵی تەقەکردنم لە کۆبوونەوەی لایەنگرانی ترەمپ پێگەیشتووە. نزا بۆ خۆی و خێزانەکەی و هەموو ئەوانە دەکەم کە لەوێ بوون و چاوەڕێی زانیاریی زیاتر دەکەین. هیچ جێگایەک بۆ تووندوتیژی لەمشێوەیە لە ئەمریکا نابێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنگرانی، دۆناڵد ترەمپ تەقەی لێکرا و گوێی بریندار بوو. تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان