فەڕەنسا مافی کۆچبەری بە هەموو ژنانی ئەفغانستان دەدات

شەیری بکە لە:
فەڕەنسا مافی کۆچبەری بە هەموو ژنانی ئەفغانستان دەدات

دوو ژنی ئەفغانی لە شەقامێکی کابوولی پایتەختی ئەفغانستان، سەرچاوە: AP

ئاڤا نیوز

لە بڕیارێکی دادوەریدا، دادگەیەکی فەڕەنسا مافی کۆچبەری دەبەخشێتە هەموو ئەو ژنە ئەفغانییانەی لەو وڵاتە کۆچیان کردووە و خۆیان گەیاندووەتە فەڕەنسا.

وێنە گەورەکە: دادگای نیشتیمانیی مافەکانی کۆچبەری لە فەڕەنسا (CNDA) لە فەرمانێکدا ڕایگەیاند، "هەموو ژنانی ئەفغانستان" کە بە هۆکاری ڕەفتاری جیاکارانەی تاڵیبان لەو وڵاتە هەڵهاتوون، دەتوانن مافی کۆچبەری بەدەستبهێنن.

زانیاریی زیاتر: دادگە ژنانی ئەفغانستانی بە "کۆمەڵەیەکی کۆمەڵایەتی" ناساندووە کە تەنیا لەبەرئەوەی ژنن ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە، بۆیە تەنیا ژنبوون بەسە بۆ ئەوەی ببێتە پاساوی ئەوان بۆ داوای مافی پەنابەری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان