قەتەر فاوندەیشن: پرۆگراممان بۆ لاوانی کوردستان دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

نوێنەری ڕێکخراوی قەتەر فاوندەیشن ڕایدەگەیێنێت، لە قەتەر پێشوازی لە شاندی لاوانی کوردستان  دەکەن و پرۆگرامی تایبەتیان بۆیان دەبێت. دەشڵێت : "OIC بیرکردنەوەی جوانیان بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی لاوان هەیە."

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (OIC)، بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای گەنجان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ (قەتەر فاوەندەیشن) واژۆ کرد. ئەمە یەکەم لێکتێگەیشتن بوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوەکە بکرێت.

لێدوانی فەرمی: فاتیمە مەهدی، نوێنەری ڕێکخراوەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "گرنگترین خاڵ خودی لێکتێگەیشتنەکەیە لە نێوان قەتەر فاوندەیشن و ئۆفیسی OIC، بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆگرامێک لە نێوان هەردوولا بەیەکەوە بکەین، بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی لاوان و پێگەیاندنی لاوی سەرکردە و دیبلۆماسی".

لەلایەکی دیکەوە: فاتیمە مەهدی گوتی: "ئێمە پێشوازی لە شاندی لاوانی کوردستان دەکەین لە قەتەر، بۆ بەشداریپێکردنیان لەو پڕۆگرامانەی کە تایبەتن بە بونیادنان و پەرەپێدانی تواناکانی لاوان، بەشداریپێکردنیان لە ڕاهێنانەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: