شەش ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین

شەیری بکە لە:
شەش ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین

دیمەنێک لە شاری هەولێر لە کاتی خۆڵبارین، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا خۆڵبارین لە وڵاتانی جیهان زیادی كردووە، ئەمەش زیانی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگینێت.

وێنە گەورەكە: ساڵانە هەزاران کەس لە جیهاندا بەهۆی خۆڵبارین و تەپوتۆزەوە تووشی نەخۆشی و تەنگەنەفەسی دەبن، پزیشكان و پسپۆڕانی ژینگە شەش ڕێگە پێشناز دەكەن بۆ ئەو كاتانەی خۆڵ دەبارێت و كەشوهەوا خراپ دەبێت، پێویستە بەتەواوەتی ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكرێت و جێبەجێ بكرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆڵبارین دەبێتە هۆی هەستیاری،  پێڵووی چاو سووردەبنەوە و تووشی خوران دەبن، هەروەها هەستیاری لووت و بەتایبەت ناوپۆشی لووت سووردەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێت.

شێوازەکانی خۆپاراستن: پێویستە لە كاتی خۆڵباریندا ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکرێن: دەرگاو پەنجەرەكان دابخە، لە كاتی چوونەدەروە دەمامك بەكاربهێنە، ئاو و شلەمەنییەكان زۆر بخۆرەوە، سەوزە و میوەی زۆر بخۆ و زۆر تێكەڵی خەڵك مەبە، بۆ ئەوەی نەخۆشییەكانی ئەوانی دیكەت بۆ نەگوازرێتەوە.

ئەمەش بزانە: خۆڵبارین دیاردەیەكە تەنها زیانی نییە، بەڵكو هەندێكجار سوودیشی هەیە بۆ ژینگە؛ دەبێتە هۆی گواستنەوەی پڕۆتین و وەزە و خۆراك لە ڕێگەی گەردیلەكانی خاكەوە، هەروەها دەبێتە هۆی كوشتنی هەندێك مێشولە و مێرولەی زیانبەخش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: