جۆرێک ڕۆنی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەولێر بڵاو دەبێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا دیجیتاڵ

 

جۆرێک ڕۆنی خواردەمەنی مەترسیدار و بێ کوالێتی بە ناوی (دمعە عفرین) لە بازاڕەکانی هەولێر بڵاوبووەتەوە و تیمەکانی هۆبەی ئابووریی ئاسایش لە گەڕاندان بۆ کۆکردنەوەی لە بازاڕدا.


پێدراوە راستییەکان: هۆبەی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر دەستیان گرتووە بەسەر کۆگایەکدا، کە ڕۆنی خواردەمەنییان لە قوتوو ناوە و ساختەیان کردووە.

 

بۆچی گرنگە: ساختەکردنی هەر جۆرێکی خواردەمەنی رێگەپێنەدراوە و هاووڵاتیان ڕووبەڕووی مەترسی تەندروستی دەکاتەوە. ئەگەر ئەم جۆرە ڕۆنە بەزوویی لە بازاڕدا کۆنەکرێتەوە، چاوەڕواندەکرێت خەڵکێکی زۆر ڕووبەڕووی کێشەی تەندروستیی ببنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: مەسعود مستەفا، کارگێڕی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو شوێنە وەک کارگە بەکارهێنراوە، لەکاتێکدا نە مۆڵەتیان هەیە و نە ڕێگەپێدانی هیچ فەرمانگەیەکی فەرمییان هەیە ، کەچی خۆیان لۆگۆیان دروستکردووە و ڕۆنی فەلیان کردووەتە ناو تەنەکە و فرۆشتوویانە".

 

ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: ڕۆنەکە بە ناوی (دمعە عفرین) وەک براندێک خراوەتە بازاڕەوە، تاوەکو ئێستا نەزانراوە ئەو مادە خۆراکییانەی تێکەڵاوی ڕۆنەکە کراون چین، کۆگاکە داخراوە و پشکنین بۆ ڕۆنەکە و کۆکردنەوەی بە تەواوی لە بازاڕدا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: