ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی خەزووری ڕاگەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ڕۆژی 10-07-2024، کەسێک بە ناوی (ئـ،ع،ئـ) هێرشی کردووەتە سەر ماڵی خەزووری لە قەزای عەینکاوە و ماڵی کوڕێکی خەزووری لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی شاری هەولێر، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەسڕێژی گوللەی لە هەردوو ماڵەکە کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە، ڕووداوەکەش لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە: ئاسایش دووپاتی دەکاتەوە هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت، یان لەسەر هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و بەهەر بیانوویەک چەک بەکاربهێنێت و تەقە بکات، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دادگە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: