بەرەی گەل لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
بەرەی گەل لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ڕوونکردنەوە دەدات

لۆگۆی بەرەی گەل بەسەرۆکایەتیی لاهوور شێخ جەنگی

ئاڤا نیوز

بەرەی گەل لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێکدا لەگفتوگۆدا نین.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و پارت و لایەنەکانیش سەرقاڵی ئامادەکارین.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی گەل ڕایدەگەیێنێت، لە ڕابردوودا دەستپێشخەرییان هەبووە و هەوڵیان داوە بەرەیەکی فراوان پێکبهێنن، بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبووە، ئێستاش بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێک لە گفتوگۆدا نین.

زانیاریی زیاتر: بەرەی گەل جەخت دەکاتەوە، نە ئێستا و نە دوای هەڵبژاردن دەرگای هاوپەیمانێتی و پێکهێنانی بەرەیەکی فراوان لەگەڵ هیچ هێز و لایەن و کەسێکدا داناخات، وەک هێزێکی جەماوەریش خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی بەرەی گەل دەکات و یەکەم بەشداریکردنی ئەو حیزبەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان