سووریا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا مەرجی هەیە

شەیری بکە لە:
سووریا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا مەرجی هەیە

ئاڵای هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیێنێ، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، دەبێت هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارە نزیکەکانی لە خاکی سووریا بکشێنەوە.

وێنە گەورەکە: دوای 13 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانیان، هەوڵ دەدرێت پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا ئاسایی بکرێنەوە و کار بۆ ئەوە دەکرێت بەمزووانە ئەردۆغان و بەشار ئەسەد چاویان بەیەک بکەوێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا لەسەر کۆمەڵێک بنەما بەندە، سەرەکییەکەی ڕێزگرتنی سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریایە، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان.

زانیاریی زیاتر: سووریا جەخت لەوە دەکاتەوە هەر دەستپێشخەرییەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەبێت لەسەر بنەمایەکی ڕوون بێت، لەو بنەمایانەش "کشانەوەی ئەو هێزانەیە بە نایاسایی لە خاکی سووریادان، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستیانەیە کە نەک تەنها هەڕەشە لە سووریا دەکەن، بەڵکو بۆ تورکیاش هەڕەشەن".

گۆشەیەکی دیکە: دیمەشق دەیەوێت پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا بگەڕێنەوە پێش ساڵی 2011، ئەمەش بە بناغەی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیریی هەردوو وڵات دەبینێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان