ئەسپێک لە کاروانێکی حوسێنییە هەڵدێت و حەوت کەس بریندار دەکات

شەیری بکە لە:
ئەسپێک لە کاروانێکی حوسێنییە هەڵدێت و حەوت کەس بریندار دەکات

یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن- وێنە: مییدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


لە پارێزگای دیوانیەی باشووری عێراق، ئەسپێک لە کاروانێکی سەردانکەرانی حوسێنییە هەڵدێت و حەوت کەس بریندار دەکات.


وێنە گەورەکە: شیعەمەزهەبەکان یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن دەکەنەوە، بەو بۆنەیەوە هەزاران شیعە لە عێراق و سەرانسەری جیهان ڕوودەکەنە کەربەلا و بەشداری ڕێوڕەسمەکە دەکەن.


چیرۆکی سەرەکی: میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەووەتەوە: ئەسپێک لە یەکێک لە کاروانەکانی حوسێنییە لە قەزای عەفەکی ڕۆژهەڵاتی دیوانیە لە کاتی نمایشدا هەڵاتووە و بووەتە هۆی برینداربوونی حەوت کەس کە برینی دووانیان سەختە.


زانیاریی زیاتر: تیمە پزیشکییەکان چارەسەری پێویستیان بە بریندارەکان داوە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان توانیانە کۆنتڕۆڵی ئەسپە هەڵاتووەکە بکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان