کەیسی یەکێک لە پاسەوانەکانی موراد کانی کوردەیی بۆ دادگەکانی هەولێر دەگوازرێتەوە
- کوردستان
- 13 تەممووز
وێنەی موراد کانیکوردەیی و ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی و پاسەوانەکانی تێیدا کوژران
ئاڤا نیوز
باوکی "شەهید سەرکار" دەڵێت " ماوەی سێ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی کوڕەکەم تێپەڕیوە، بەڵام دادگەکانی سلێمانی هیچ بەدواداچوونێکیان بۆ کەیسەکە نەکردووە".
لێدوانی فەرمی: فاخیر عومەر، باوکی "شەهید سەرکار"، بە ئاڤا نیوزی گوت: "سێ ساڵە کوڕەکەم لەنێو جەرگەی ڕانیە تیرۆرکراوە و سکاڵامان لە دادگەکانی سلێمانی تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لیپێچینەوە و بەدواداچوونێک لەسەر کەیسەکە نەکراوە، بۆیە لە داواکاری گشتیی هەولێر سکاڵامان تۆمار کرد و داوای گواستنەوەی سکاڵای دادگەکانی سلێمانیمان بۆ هەولێر کرد".
زانیاریی زیاتر: باوکی شەهید سەرکار دەڵێت: " کوڕەکەم لەڕانیە بەبەرچاوی خەڵکەوە لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سلێمانی تیرۆرکرا، داوای سەروەری یاسا و مافی خۆمان دەکەین، لە دادگەکانی سلێمانی بێ ئومێد بووین، بە ئومێدەوە ڕوومان لە دادگەکانی هەولێر کردووە تا مافمان وەربگرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی فاخیر عومەر" شەش تۆمەتبار لە کەیسی کوڕەکەی دیاریکرابوون، تەنیا داوای سێ کەسی کردووە، کە بەشداربوون لە تیرۆرکردنی کوڕەکەی".
باکگراوند: ئێوارەی 25-11-2021، عەمید موراد کانی کوردەیی و سێ لە پاسەوانەکانی بە ناوەکانی: سەرکار فاخیر، خۆشناو و هاوکار کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە