عومەر بەرزنجی: جێی دڵخۆشییە  ژمارەیەک گەنج ئەم جۆرە خولانە دەبینن

شەیری بکە لە:
عومەر بەرزنجی: جێی دڵخۆشییە  ژمارەیەک گەنج ئەم جۆرە خولانە دەبینن

د.عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز 


بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، جێی دڵخۆشییە  ژمارەیەک گەنجی هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە خولانە دەبینن، پێویستە هەموو توانای خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی کوردستان لەگەڵ جیهان بەکاربهێنین تا دوانەکەوین.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 13-7-2024، دامەزراوەی (قەتەر فاوەندەیشن) لەگەڵ ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێکتێگەیشتنێکیان واژۆ کرد.


لێدوانی فەرمی: د.عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی  عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: پەیوەندیی و واژۆکردنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ قەتەر فاوندەیشن زۆر باشە و زۆر لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت، چونکە زۆر گرنگی بە سەرجەم بوارەکانی گەشەپێدان دەدات و ئەزموونی لەو ڕووەوە زۆرە.


گۆشەیەکی دیکە: هەر ئەمڕۆ 13-7-2024،  ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان- OICبڕوانامەی بەشداریکردن دەبەخشێتە چوارهەزار و 200 گەنجی نێوخۆ و دەرەوە، کە لە خولێکی شەش مانگە بەشداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: