ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قەتەر بەو سەختیانە تێپەڕیوە کە ڕووبە ڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، بۆیە خاڵی هاوبەشمان هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 13-7-2024، (ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان - OIC)، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشییە چوار هەزار و 200 گەنجی نێوخۆ و دەرەوە، کە لە خولێکی شەش مانگە بەشدار بوون، هاوکات یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ (قەتەر فاوەندەیشن) واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەسەرەتای کابینەی نۆ بابەتی پشتیوانی گەنجان و گەشەپێدان بە تواناکانیان یەکێک بووە لە کارە لەپێشینەکان بە کردار ئەوەمان سەلماندووە، سەرەڕای ساڵانی قەیراناوی کارکردنمان، لە پشتیوانی گەنجان بە پرۆژەی دارایشەوە درێغیمان نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: "داهاتووی ئەم نیشتمانە لە دەستی ئێوەیە و دەبێت بەشداری کارابن لە دروستکردنی ژێرخانی ئابووری و سیاسی کوردستانێکی بەهێزتر، هەرگیز ڕێگەنەدەن بێ ئومێد بکرێن و سەرکەوتنەکان نادیدە بگرن". ڕێبەر ئەحمەد وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، ساڵانە نزیکەی 100 هەزار ڤیزا بە دەستی کاری بیانی دەدەن، بۆیە "هیچ بیانوویەک نییە تا بڵێین هەلی کار لە وڵاتی خۆمان نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستی هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە