د.شێرزاد سوڵتان: لە شوێنی کار هێندەی زانست گرنگی بە ئەتەکێت دەدرێت

شەیری بکە لە:
د.شێرزاد سوڵتان: لە شوێنی کار هێندەی زانست گرنگی بە ئەتەکێت دەدرێت

د.شێرزاد سوڵتان، بەرپرسی فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز 


بەرپرسی فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، پێشتر خاوەن کار لەبەر کەمی پسپۆڕی زۆر گرنگی بە ئەتەکێت نەدەدا، بەڵام ئێستا هێندەی زانست و پسپۆڕییەکە تەماشای ئەتەکێتی کەسەکان دەکرێت.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 13-7-2024،  (ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان - OIC)، بڕوانامەی بەشداریکردن دەبەخشێتە چوار هەزار و 200 گەنجی نێوخۆ و دەرەوە، کە لە خولێکی شەش مانگە بەشدار بوون، هاوکات یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ  (قەتەر فاوەندەیشن) واژۆ دەکات.


لێدوانی فەرمی: د.شێرزاد سوڵتان، بەرپرسی فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەتەکێت و هونەری مامەڵەکردن چ لەنێو خێزان، چ لە شوێنی کار گرنگی زۆری پێدەدرێت، ئێستا وەک پێشتر تەنیا گرنگی بە زانست نادرێت، بەڵکو تەماشای ئەتەکیەت و مامەڵەکردنی کەسەکان دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەمجارە دامەزراوەی (قەتەر فاوەندەیشن) دێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری بەیەکەوەییان دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان