پزیشکیان: پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق کاری لە پێشینەمان دەبێت

شەیری بکە لە:
پزیشکیان: پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق کاری لە پێشینەمان دەبێت

مەسعوود پزیشکیان- میدیای ئێرانی

ئاڤا نیوز  


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دراوسێ بە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی دانا، جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و قەیرانانەش کردەوە کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە.


وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان لە میانی گوتارێکیدا بە ناونیشانی "پەیامم بۆ جیهانی نوێ"، کە ڕۆژنامەی "تاران تایمز" بڵاویکردووەتەوە، تێیدا باسی ڕوانگە و تێڕوانینی خۆی لە سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا کردووە.


گوتاری ڕۆژنامەوانی: پیزیشکیان لە گوتارەکەیدا ڕایگەیاند: پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان کاری لە پێشینەمان دەبێت، کار بۆ دانانی بناغەی ناوچەیەکی بەهێز دەکەین، نەک ناوچەیەک کە وڵاتێک هەوڵ بدات هەژموونی خۆی بەسەر وڵاتانی دیکەدا بسەپێنێت.


زانیاریی زیاتر: هاوکاری لەگەڵ تورکیا، سعودیە، عوممان، عێراق، بەحرەین، قەتەر، کوەیت، ئیمارات و ڕێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و زیادکردنی وەبەرهێنانی هاوبەش و چارەسەرکردنی ئاستەنگە هاوبەشەکان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان