وەرگەڕانی بارهەڵگرێک زیاتر لە دوو هەزار ماڵی سۆران بێ ئاو دەکات

شەیری بکە لە:
وەرگەڕانی بارهەڵگرێک زیاتر لە دوو هەزار ماڵی سۆران بێ ئاو دەکات

وێنەی بارهەڵگرەکە

ئاڤا نیوز


بەیانی ئەمڕۆ لەڕێگای بەرزێوەی ئیدارەی سۆران بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و بۆڕی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی  دوو هەزار و 500 ماڵی لەکارخستووە.


وێنە گەورەکە: ڕووداوەکانی هاتوچۆ تەنیا زیانیان بۆ شۆفێران و ئۆتۆمبێلەکان نییە، زۆرجار زیانیان بۆ ژینگە و شەقامەکان دەبێت.


لێدوانی فەرمی: ئەندازیار تەحسین سەعدوڵلا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەڕێگای بەرزێوە بۆ جوندیان بارهەڵگرێک کە بلۆکی گواستووەتەوە وەرگەڕاوە و بووەتە هۆی شکانی دوو بۆڕی شەش ئینجی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی سۆران.


زانیاریی زیاتر: "بەهۆی شکانی ئەو دوو بۆرییە، دوو هەزار و 500 ماڵ لە گەڕەکی جوندیان و لە گوندی کەورێ بێ ئاو دەبن، تا بارهەڵگرەکە لانەبرێت ناتوانرێت بۆرییەکە چاکبکرێتەوە، دوای لابردنی بارهەڵگرەکە 20 کاتژمێری پێویستە بۆ چاککردنەوەی" تەحسین سەعدوڵلا ئەمەی گوت.


باکگراوند: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە 14.9.2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕاگەیێنرا، لە چوار قەزای سۆران، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پێکدێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: