بەریتانیا باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیردەكات

شەیری بکە لە:
بەریتانیا باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیردەكات

سنووری بەریتانیا و فەرەنسا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


حكومەتی بەریتانیا شەش كەسی بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركرد، چواریان كوردن و لە دادگە حوكم دران.


وێنە گەورەكە: باندێکی قاچاخچێتی مرۆڤ کە بنکەکەی لە شاری تیسایدە، لە نێوان پێنج هەزار بۆ 10 هەزار پاوەندیان لە کۆچبەران وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە پشتی بارهەڵگر و ڤانەکاندا بشاردرێنەوە و پاشان ببرێنە  بەریتانیا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕەكە بە سەرۆکایەتی محەممەد زادەی تەمەن 43 ساڵ بووە، سەدان کەسی بە شێوەیەکی نایاسایی بردووەتە بەریتانیا، بەرپرسیار بوون لە دامەزراندنی شۆفێران و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی خەڵک بۆ ناو بەریتانیا.

 

زانیاریی زیاتر: باندەکە  لە 11ی تەمموز دوای دادگاییکردنێکی شەش هەفتەیی تاوانبار کران.

وێنەی باندەکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان