سوودانی سکاڵا دژی یاسایەکی پەیوەندیدار بە سەرۆکایەتی کۆمار تۆمار دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی سکاڵا دژی یاسایەکی پەیوەندیدار بە سەرۆکایەتی کۆمار تۆمار دەکات

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە دادگەی فیدراڵی سکاڵایەكی دژی یاسایەکی پەیوەندیدار بە سەرۆکایەتی کۆمار و پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتییەکە، تۆمار کرد.


وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق، یاسایەكی سەرۆكایەتی كۆمار بە پێچەوانەی دەستووری عێراقی ناو دەبات و ڕەخنە لە پەیڕەوی ناوخۆش دەگرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی دادگەی باڵای فیدراڵی کردووە و تانە لە یاسای سەرۆکایەتیی کۆمار ژمارە چواری ساڵی 1984، هەروەها لە پەیرەوی ناوخۆی سەرۆکایەتیی کۆمار ژمارە یەکی هەموارکراوی ساڵی 2023 دەدات.


زانیاریی زیاتر: سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران لە ڕێکەوتی 04-07-2024دا ئاڕاستەی دادگەی باڵای فیدراڵی کراوە.


هۆکارە زانراوەکان: بەپێی نووسراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، یاسای دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەیرەوی ناوخۆی سەرۆکایەتییەکە هاودژی دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردنن و دژی ئەحکامەکانی دەستووری ساڵی 2005ی عێراقن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان