فینلەندا بە یاسایەک ڕێگری لە كۆچبەران دەكات لە ڕووسیاوە بپەڕنەوە بۆ وڵاتەكەی

شەیری بکە لە:
فینلەندا بە یاسایەک ڕێگری لە كۆچبەران دەكات لە ڕووسیاوە بپەڕنەوە بۆ وڵاتەكەی

سنووری فینلەندا و ڕووسیا

ئاڤا نیوز 


پەرلەمانی فینلەندا ڕۆژی هەینی یاسایەکی پەسەند کرد، یاساكە دەسەڵات بە پاسەوانانی سنوور دەدات ڕێگری لەو کۆچبەرانە بکەن کە لە ڕووسیاوە دەپەڕنەوە.


وێنە گەورەکە: فینلەندا ڕووسیای دراوسێی تۆمەتبار دەکات بە هاندانی ژمارەیەک کۆچبەری وڵاتانی وەکو سووریا و سۆماڵ بۆ ئەوەی لە سنوورەکە بپەڕنەوە، فینلەندا پێی وایە ڕووسیا پشتیوانی لە پەڕینەوەکان دەکات وەک تۆڵەکردنەوەیەک بۆ ئەوەی فینلەندا ببێتە ئەندام لە ناتۆ کە پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکات دژی جەنگی ڕووسیا.


لێدوانی فەرمی: پیتەری ئۆرپۆ، سەرۆکوەزیرانی فینلەندا ڕایگەیاند:"ئەمە پەیامێکی بەهێزە بۆ ڕووسیا و پەیامێکی بەهێزە بۆ هاوپەیمانەکانمان، کە فینلەندا گرنگی بە ئاسایشی خۆی دەدات، ئێمە گرنگی بە ئاسایشی سنووری یەکێتی ئەوروپا دەدەین".


باکگراوند: لە هاوینی ڕابردووەوە زیاتر لە هەزار و 300 کۆچبەر لە ڕووسیاوە پەڕیونەتەوە، بەڵام لە مانگی سێ وە تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە هیچ کۆچبەرێکی نوێ نەگەیشتووەتە فینلەندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: