قۆناغێکی دیکەی کارکردن لە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک  دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
قۆناغێکی دیکەی کارکردن لە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک  دەستپێدەکات

کارکردن لە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک- وێنە: krg

ئاڤا نیوز


بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا کارکردن لە کەرتێکی دیکەی هەشتی حەسارۆک دەستپێبکات.


وێنە گەورەکە: چەند ساڵێک بوو خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک داوای خزمەتگوزارییان دەکرد، ڕۆژی 12ی ئایاری 2021 سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی کردن و بەڵێنییدا کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا کاری چاککردنی شەقامە لاوەکییەکان و تێکەڵەڕێژکردنی شەقامەکانی کەرتێکی دیکەی دەستپێبکات و هەموو کارەکانی لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە بۆ ئەنجام دەدرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەرتی هەشتی حەسارۆک دابەشی چوار کەرت دەبێت (A,B,C,D) تا ئێستا کاری جیاکردنەوەی شەقامە لاوەکییەکان لە دوو کەرتی تەواو بووە، هاوکات زیاتر لە پێنج بیری ئاوی بۆ لێدراوە.


باکگراوند: کەرتی هەشتی حەسارۆک دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر لەسەر ڕێگای کۆیە، نزیکەی 20 هەزار پارچە زەوی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان