پزیشکیان لەیەکەم بڕیاریدا پۆستێک دەبەخشێتە جەواد زەریف

شەیری بکە لە:
پزیشکیان لەیەکەم بڕیاریدا پۆستێک دەبەخشێتە جەواد زەریف

پزیشکیان و زەریف- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز 


مەسعود پزیشكیان لەیەکەم بڕیاریدا وەکو سەرۆککۆماری ئێران، پۆستێکی باڵا دەبەخشێتە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران.


وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان سەرۆکكۆماری نوێی ئێران، لە یەکەم بڕیاری فەرمی دوای دەستبەکاربوونیدا، محەممەد جەواد زەریف ڕاوێژکاری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکە و وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی قۆناغی ڕاگوزەری دیاریکرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارەکانی ئەنجوومەنی ڕێنوێنی قۆناغی ڕاگوزەری بریتییە لە " بەربژێرکردنی وەزیرەکان و پێدانی ڕاوێژ لەبارەی دیاریکردنی گەورە بەرپرسانی حکومەت و دوای ئەوە دەبێت پەرلەمان دەنگ لەسەر وەزیرەکان بدات".


باكگراوند: ڕۆژی هەینی 28-6-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێسلامیی ئێران بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان