بازاڕێکی نوێی پێشكەوتوو لە هەولێر دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بازاڕێکی نوێی پێشكەوتوو لە هەولێر دەکرێتەوە

دیمەنی کاتی بنیاتنانی بازاڕەکە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بڕیار وایە لەماوەیەکی نزیکدا، بازاڕی سپی لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بکرێتەوە، بڕیاریشە دووکاندارانی بازاڕی سیم لە گەڕەکی کوردستان بەیەکجاری بیگوازنەوە بۆ ئەو بازاڕە.


وێنە گەورەکە: نەخشە و دیزاینی بازاڕەکە بەشێوازێکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و شاری هەولێر دەبێتە خاوەن بازاڕێکی دیکەی پێشکەوتوو.


لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: دوو ساڵ لەمەوبەر دوای ئەوەی بازاڕی سیم لە گەڕەکی کوردستان ئاگری گرت، سەرۆکوەزیران بازرانی بڕیاریدا بازاڕێکی نوێیان بۆ دروست بکرێت، هەموو خاوەن دووکانێک و ئەوانەشی کرێچین دوکانێکیان پێ دەدرێت.


زانیاریی زیاتر: بازاڕی سیم لە گەڕەکی کوردستان چۆڵ دەکرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو بازاڕە دەکەوێتە ژێر پاڵەپەستۆی تاوەرەکانی کارەبا و مەترسی زۆری لەسەرە. کارزان عەبدولهادی وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بازاڕەکە دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتری هەولێر زیاتر لە 700 دووکان دەبێت، 14 ملیار و 412 ملیۆن و 731 هەزار تێچووەکەی بووە، چێشتخانە، پارکی وەستاندنی ئۆتۆمبێلی لێیە.


باکگراوند: ڕۆژی 24-7-2022 بازاڕی سیم لە گەڕەکی کورستان ئاگری گرت و نزیکەی 200 دوکان سووتان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان