سوودانی ئەفسەرێکی باڵای سوپا دووردەخاتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی ئەفسەرێکی باڵای سوپا دووردەخاتەوە

وێنەی سوودانی و ئەفسەرەکە

ئاڤا نیوز 


سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق دووردەخاتەوە و دەستکاری پۆستە باڵاکانی سوپاش دەکات.


وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە، گۆڕانکاری لە پۆستەکانی سوپای عێراق دەکات و ژمارەیەک فەرماندەی باڵا لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیاکانی عێراقی گوتووە:" سوودانی فەرمانی کردووە لیوا ڕوکن شوکر نوعەیمی، فەرماندەی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە". 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لیوایە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو وەک فەرماندەی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی دەستبەکاربووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان