بە هۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە 182 خێزان لە سنووری دهۆک ئاوارەبوون

شەیری بکە لە:
بە هۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە 182 خێزان لە سنووری دهۆک ئاوارەبوون

دیمەنی بۆردوومانێک لە سنووری پارێزگای دهۆک- وێنە: ڕێکخراوی cpt ئەمریکی

ئاڤا نیوز


بە هۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە، لە ماوەی 15 مانگی ڕابردوودا 182 خێزانی سنووری پارێزگای دهۆک ئاوارە بوون و بە نزیکەیی مەترسی لەسەر زیاتر لە 600 گوندی پارێزگای دهۆک هەیە.


وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەهۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە، زیانی زۆر بەر گوندنشینانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت.


لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان، ڕێکخەری تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی بە ئاڤا نیوزی گوت: لەماوەی 27 ڕۆژدا 285 بۆردوومانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک تۆمارکراون و بەو هۆیەوە 182 خێزان لەو ناوچانە ئاوارە بوون.


زانیاریی زیاتر: کامەران مەلا عوسمان دەڵێت: سوپای تورکیا لەسەر چیای شەکیف بنکەیەکی نوێی سەربازی کردووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەنزیک چیاکە، سوپای تورکیا بۆردوومانی کردووەو هاوڵاتییەک بەناوی "نێچیروان حەکیم" بریندار بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی CPT، بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە مەترسی لەسەر 602 گوندی ناوچە سنوورییەکان دروست بووە، هاوکات لە سنووری پارێزگای دهۆک تا ئێستا 65 هەزار دۆنم زەوی سووتاون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ