کەمپی عەربەت دوای چۆڵکردنی چی لێ دەکرێت؟

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی داخران و 95%ـی ئاوارەکانی ئەو شارە گەڕانەوە زێدی خۆیان، پێشنیار کراوە کەمپەکان وەک خۆیان بمێننەوە لە کاتی پێویستدا سوودیان لێوەربگیرێت.

 

وێنە گەورەکە: کەمپی عەربەت جێگەی هەزار و 883 خێزانی تێدا دەبێتەوە، بنکەی تەندروستی، قوتابخانە و بەشێکی دیکەی خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت.

 

لێدوانی فەرمی: دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەت بە ئاڤا نیوزی گوت، "داوامانکردووە کەمپەکە تێکنەدرێت و وەک کۆمەڵگەیەک بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە باری لەناکاودا سوودی لێوەربگیرێت".

 

ژمارەکان وادەڵێن: دوو هەزار و 500 خێزان لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەبوون، هەزار و 800 خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، نزیکەی 700 خێزانیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی جێگیر بوون.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشنیارێکی دیکە ئەوەیە، بدرێت بە خێزانە کەمدەرامەتەکان و لەوێ نیشتەجێ بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان