ئەردۆغان: کێشەی ئێمە لەگەڵ پەکەکەیە نەک کورد

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان: کێشەی ئێمە لەگەڵ پەکەکەیە نەک کورد

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەوان کێشەیان لەگەڵ کورد نییە، بەڵکو لەگەڵ "پەکەکە"یە کە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر کورد، عەرەب و تورکمانەکانی ناوچەکە و لە خاکەکانیان دەریان دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا ڕایگەیاند، ململانێکانی سووریا زۆرترین کاریگەری بەسەریانەوە هەبووە و ئەمریکا لە سووریا پاڵپشتی لە "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات لەژێر ناوی هەسەدە، نەک لە کورد".

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەردۆغان "ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ دانیشتووانی کورددا نییە، نە لە سووریا و نە لە عێراق. کێشەی ئێمە لەگەڵ تیرۆریستەکانە کە لە لاوازکردنیان نزیکین".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەردۆغان ئەم قسانەی لەڕێگەی گفتوگۆیەکی نووسراوەوە بۆ گۆڤاری "Newsweek"ـی ئەمریکی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ