لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار و سەردانیکار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە بەشێکی زۆریان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی شەش مانگی ساڵی ڕابردوو چوار ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار و سەردانیکار لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران، ئەمساڵ لە چوار مانگی سەرەتای ساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەوڵی زیاتر دەدەین کە کەشێکی ئارام بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین و دەمانەوێ بە سەلامەتی بێن و ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگییەک نەبنەوە. 

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ دوو ملیۆن گەشتیار و سەردانیکار تۆمارکراون، هەروەها لە پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان لە ماوەی هەشت ڕۆژ 348 هەزار کەس بە مەبەستی حەوانە لە ناوچە گەشتیارییەکان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: