لە تونس کەشتییەک تێکدەشکێت و 13 کۆچبەر دەخنکێن

شەیری بکە لە:
لە تونس کەشتییەک تێکدەشکێت و 13 کۆچبەر دەخنکێن

بەلەمێکی کۆچبەران، وێنە: ئەلحورە

ئاڤا دیجیتاڵ

 

لە کەناراوی تونس کەشتییەک تێکشکاوە و 13 کۆچبەری سوودانی خنکاون، 27 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: لە کەناواری شارۆچکەیەکی بچووکی نزیک پارێزگای سەفاکس لە تونس، کەشتییەک 42 کۆچبەری سوودانی هەڵ دەگرێت و دەیەوێت لە دەریای ناوەڕاست بەرەو ئەوروپا بپەڕێتەوە، بەڵام لە ڕێگا قڵپدەبێتەوە، 27 کۆچبەر بێسەروشوێنن و تەنیا دوو کۆچبەر ڕزگاریان دەبێت. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و گەڕانیش بۆ کۆچبەرە بێسەروشوێنەکان بەردەوامە.

 

لێدوانی فەرمی: "بەلەمێک کە 42 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، لە شارۆچکەیەکی بچووکی نزیک پارێزگای سەفاکس-ەوە بە ڕێ کەوتووە، بەڵام قڵپبووەتەوە و تەنها دوو کەس لە 42 کۆچبەرەکە ڕزگاریان بووە". فەرید بن جها، گوتەبێژی دادگای شاری مۆنەستیری تونس وای گوت. 

 

باکگراوند: بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی کۆچبەرانی جیهان، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 2,270 کەس لە هەوڵی پەڕینەوەی دەریای ناوەڕاستدا مردوون.

شەیری بکە لە: