گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و ڤیەننا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

شەیری بکە لە:
گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و ڤیەننا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ساتی واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکە

ئاڤا نیوز


دوای دابڕانی زیاتر لە 10 ساڵ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق ڕێککەوتنێکی خزمەتگوزاری ئاسمانی لەگەڵ نەمسا واژۆ کرد.


وێنە گەورەکە:ئەمڕۆ بەنگین ڕێکانی سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ڕێککەوتنێكی خزمەتگوزاری ئاسمانی لەگەڵ ئەندریا ناسی باڵیۆزی نەمسا لە عێراق واژۆکرد.


لێدوانی فەرمی: بەنگین ڕێکانی گوتی:  ڕێککەوتنەکە ڕێگا خۆشده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و فڕۆکەخانەی ڤیەننا، دوای ڕاگرتنی بۆ ماوه‌ی زیاتر لە 10 ساڵ.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: له‌ 24 حوزەیرانی ڕابردوو بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەنگین ڕێکانی لە پاڵ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، كرا بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان