چەند تۆمەتبارێک بە چەک و تەقەمەنییەوە لە هەولێر دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
چەند تۆمەتبارێک بە چەک و تەقەمەنییەوە لە هەولێر دەستگیرکران

وێنەی ئەو چەکانی دەستیان بەسەردا گیراوە

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیان بەسەر چەندین پارچە چەک و تەقەمەنیدا گرتووە و 12 تۆمەتباریشیان دەستگیر کردووە.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگادار کراینەوە کە لە شوێنێکی شاری هەولێر بە شێوەیەکی نایاسایی مامەڵە بە کڕین و فرۆشتنی چەکەوە دەکرێت، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو شوێنە، ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ سەر ئەو شوێنە ئەنجامدا و توانیمان دەست بەسەر چەندین جۆر پارچە چەکدا بگرین، چەندین کەلوپەلی سەربازیی دیکە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا گرت.


زانیاریی زیاتر: 12 تۆمەتبار دەستگیرکران، کە مامەڵەیان بە چەکی نایاساییەوە دەکرد.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان