وەزارەتی ناوخۆ لە ناحیەیەک هەلی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ لە ناحیەیەک هەلی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و داوا لە پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی ناحیەی پێباز دەکات، لە کاتی دیاریکراودا لە چاوپێکەوتن ئامادەبن ئەگەر نا مافیان دەفەوتێت.


بڵاوکراوەی فەرمی: سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی ناحیەی پێباز، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێ شەمە 23-7-2024، دەرچووانی بەشی یاسا و ئە ندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری( IT) ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن، ڕۆژی چوارشەمە 24-7-2024، دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان