جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایەک لە لایەنەکانی کەرکووک دەکات

شەیری بکە لە:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایەک لە لایەنەکانی کەرکووک دەکات

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئاڤا نیوز 


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە لایەنەکان هەوڵەکانیان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکان چڕ بکەنەوە.


وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ 11-7-2024، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا، دواتر کۆبوونەوەکە هەڵگیرا و لایەنەکان ڕێککەوتن لە ماوەی 30 ڕۆژدا پۆستەکانی پارێزگاکە یەکلایی بکەنەوە.


لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: خەڵکی کەرکووک پێویستیان بە خزمەتکردنە و چاویان لە دیاریکردنی پارێزگار و گۆڕانکاری یەکە ئیدارییەکانە، ئێستا داخڵی ماوەی یاسایی بووین و پابەندین.


زانیاریی زیاتر:"هەموو لایەنەکان دەبێت هەوڵەکانیان بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکان چڕ بکەنەوە، ئێمە چاوەڕێین لە ڕۆژانی داهاتوودا دانیشتنێکی دیکە بکرێت و پارێزگاری شەرعی هەڵببژێردرێت". شاخەوان عەبدوڵڵا وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت، هاوکات پێکهاتەکانی دیکەی شاری کەرکووک بەگوێرەی ئیستحقاقی خۆیان بەرکەوتەکان وەردەگرن.


باکگراوند: دوای تێپەڕینی 20 ساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکە، بۆ جاری دووەم لە 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: