مەحما خەلیل: عێراق کەمتەرخەمە لە قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی ئێزدی

شەیری بکە لە:
مەحما خەلیل: عێراق کەمتەرخەمە لە قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی ئێزدی

دیمەنی شنگال - وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، وێڕای چەندین نووسراو و داواکاری بۆ هاوکاریکردن و قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی دەستی داعش، بەڵام حکومەتی عێراق لەو ڕووەوە کەمتەرخەمی زۆری هەبووە.


وێنە گەورەکە: دوای 10 ساڵ هێشتا مەینەتیی کوردانی ئێزدی بەردەوامە، ئەمەش بەهۆی مانەوەیان لە ئاوارەییدا، ئاوەدان نەکردنەوە و بوونی هێزی چەکداری لە یاسا دەرچوو و نەبوونی خزمەتگوزاری لە ناوچەکانیان.


لێدوانی فەرمی: مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: حکومەتی عێراق زۆر کەمتەرخەم بووە لە هاوکاریکردنی کوردانی ئێزدی و ڕزگارکران و گەڕاندنەوەیان لە دوای هێرشەکەی داعش، جگە لەوەش تا ئێستا مووچەی تەنیا بۆ ژمارەیەکی کەم ڕزگاربوو بڕیوەتەوە.


زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە کابینەی نۆیەم کاری زۆر باش و زیاتری بۆ ئێزدییەکان کردووە بە تایبەت ڕزگاربووان.


گۆشەیەکی دیکە: ڕۆژی 2-7-2024 لە هەولێر سەرۆکوەزیران بارزانی پرۆژەیەکی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند و زیاتر لە سێ هەزار کچ و ژن سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: