دەربارەی پشووی ڕۆژی یەکشەممە ڕوونکردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
دەربارەی پشووی ڕۆژی یەکشەممە ڕوونکردنەوە دەدرێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە نابێتە پشوو، دەوام لە دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-05-2024، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکان دا و جگە لە پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە، 11 ڕۆژی دیکەی وەک پشووی فەرمی لە سەرانسەری وڵات ناساند، بەڵام 14ـی تەمموز لەخۆ ناگرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە: ڕۆژی یەکشەممە 14-7-2024، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاساییە و نابێتە پشوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 14ـی تەمووزی 1958، لە عێراق کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی ھێنرا و سیستەمی کۆماری ڕاگەیێنرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان