دوای حەوت مانگ لایەنەکانی کەرکووک پێکەوە ڕێککەوتنێکیان کرد

شەیری بکە لە:
دوای حەوت مانگ لایەنەکانی کەرکووک پێکەوە ڕێککەوتنێکیان کرد

دیمەنێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک- وێنە: ڕۆکان مەحموود

ئاڤا نیوز

 

دوای حەوت مانگ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و ئەندامانی سوێندیان خوارد، دوای سوێندخواردنەکەش ڕێککەوتن لەماوەی 30 ڕۆژدا پۆستەکانی پارێزگاکە یەکلایی بکەنەوە و کۆبوونەوەکەش بە داخراوی هەڵگیرا.

 

وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردن، بڕیاربوو کاتژمێر 01:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەم دانیشتنی خۆی بکات، بەڵام کۆبوونەوەکە چەند کاتژمێرێک دواخرا و دواتر ئەندامانی ئەنجوومەن چوونە ژوورەوە و سوێندی یاساییان خوارد.

 

زانیاریی پەیامنێر: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشداری سەرجەم فراکسیۆنەکان دەستی پێکرد، دوای چەند کاتژمێرێک لە دانووستان و کۆبوونەوەی لایەنەکان، ڕێککەوتن لەسەر بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و داواکاری یەکێتی هێشتنەوەی کۆبوونەوەکەبوو بەشێوەیەکی کراوە، بەڵام لایەنەکان لەسەر کۆبوونەوەی داخراو کۆک بوون. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرجەم بەشداربووان، بڕیاریاندا کۆبوونەوەکە بە داخراوی بمێنێتەوە تاکو لە ماوەی  30 ڕۆژدا سەرجەم پۆستەکان لەنێوان لایەنەکاندا یەکلابکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان