تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

شەیری بکە لە:
تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا.

 

وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە لەڕێگەی زیندەوری بچووک بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، زۆربەی جار مەترسی لەسەر ژیانی تووشبوو دروست دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە هەولێر حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، پیاوێکی تەمەن 55 ساڵە، کە خەریکی بەخێوکردنی ئاژەڵ بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی هەولێر چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستی جێگیرە".

 

ژمارەکان وادەڵێن: ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان 23 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکرابوون، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئێستا هەشت تووشبوو تۆماکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان