هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی سنووری باشماخ ڕادەگیرێت

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی سنووری باشماخ ڕادەگیرێت

مەرزی باشماخ

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودوڵەتیی باشماخ لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاگادارییەکی بۆ گەشتیاران بڵاوکردووەتەوە، کە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ وڵاتی ئێران لەڕێی مەرزەکەوە ڕاگیراوە.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕاگیرانی هاتووچۆی کاتیی بەنێو دەروازەی سنووریی نێودوڵەتیی باشماخ، بەبۆنەی یادی ڕۆژی 22ـی بەهەمەنەوەیە، کە بەهۆیەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ. 

 

لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودوڵەتی باشماخ، هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ئاگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "سەرجەم گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن، لەمڕۆوە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانەوە تا بەرواری 12-2-2024 ڕاگیراوە."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەشتکردن بەبێ ئۆتۆمبێل ئاساییە و هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی ڕانەگیراوە و بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان