وەزارەتی داد دامەزراندنی هۆبەیەکی نوێی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
وەزارەتی داد دامەزراندنی هۆبەیەکی نوێی ڕاگەیاند

باڵەخانەی وەزارەتی داد، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی داد هۆبەی "تۆماری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون" لە بەڕێوەبەرایەتیییەکانی تۆماری خانووبەرە لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین هۆبە لە بەڕێوەبەرایەتییەکان کراونەتەوە، ئەمەش لەپێناو باشترکردنی ڕێکارە کارگێڕیییەکان و دەستخستنی داتای ورد بووە. 

لێدوانی فەرمی: نەریمان تاڵب، گوتەبێژی وەزارەتی داد بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەم هۆبەیە پێشووتر نەبووە و ئێستا دادەمەزرێت، لێپرسراو و فەرمانبەرانی ئەو هۆبانە تەواو تەرخان دەکرێن بۆ تۆمارکردنی کاروبارەکانی (یەکبوون و جیاکردنەوەی) سەرجەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوون.

زانیاریی زیاتر: ئەم هۆبە نوێیە بەمەبەستی تۆمارکردنی سەرجەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان دەبێت، هێشتا هیچ ڕێنمایی نوێ دەرنەچووە، تەنیا ئەوەی هەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیارەکە دەرچووە و لە ئایندەدا ڕێنمایی بۆ دەردەچێت.

باکگراوند: دامەزراندنی هۆبەیەکی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری خانووبەرەی پارێزگاکان، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران -ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان ژمارە (632) لە (3-3-2024) بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: