
ئۆتۆمبێلێکی BMW لە جۆری E90 سیدان، وێنە: bringatrailer
ئاڤا نیوز
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کۆمپانیای BMW زیاتر لە 400 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی ئەمریکا دەکشێنێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: کێشەکە پەیوەستە بە ترۆمپای هەوا کە ڕووداوی تەقینەوە دروست دەکات، دەبێتە هۆی برینی سەخت و تەنانەت مەترسی گیانلەدەستدانی شۆفێر و سەرنشینەکانیشی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی سەلامەتی هاتووچۆی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە هۆکاری سەرەکی کێشەکە ئەوە بێت کە سووکانی ئۆتۆمبێلەکە بە سووکانێکی وەرزشی گۆڕدرابێت، کە ترۆمپای هەوای تێدایە و لە بەرهەمی کۆمپانیای تاکاتایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا کۆمپانیای BMW هیچ ڕاپۆرتێکی لەبارەی کێشەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بڕیارە لەلایەن بریکارەکانییەوە پشکنین و گۆڕینی بەخۆڕایی بۆ سیستەمی سووکان و سیستەمی کیسە هەوا (AirBag) بۆ ئۆتۆمبێلەکان بکات.
ئەمەش بزانە: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کێشەیان تێدایە بریتین لە مۆدێلەکانی سێ، وەک (324i 325i - 325xi - 328i - 328xi - 330i - 330xi - 335i - 335xi) و ئۆتۆمبێلی سپۆرت لە مۆدێلەکانی سێ (325xi - 328i - 328xi) هەروەها سیدانی (335d) کە لە ساڵانی 2006 بۆ 2012 بەرهەمهێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت