هەنگاریا: ئەردۆغان ئەکتەرێکی حەتمییە بۆ نێوەندگیری ڕووسیا و ئۆکراینا

شەیری بکە لە:
هەنگاریا: ئەردۆغان ئەکتەرێکی حەتمییە بۆ نێوەندگیری ڕووسیا و ئۆکراینا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤیکتۆر ئۆربان

ئاڤا نیوز 

ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە ئەکتەرێکی حەتمی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکراینا ناودەبات.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە واشنتن، ئۆربان و ئەردۆغان چاویان بەیەک کەوت، یەکێک لە پرسەکانی گفتوگۆی نێوانیان شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا بوو.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا کە هەوڵی ساردکردنەوەی شەڕی ئۆکراینا دەدات، پێیوایە " ئەردۆغان تاکە دەوڵەتمەداری سەرکەوتووە و دەتوانێت بە ڕێکەوتنی دانەوێڵە نێوەندگیری لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا بکات".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو  ساڵ و نیوە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا بەردەوامە، تورکیا لە ڕووسیا نزیکە و هەوڵ دەدات نێوەندگیر بێت لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان