کێشەی بێ ئاوی 40 گەڕەکی هەولێر چارەسەر کرا

شەیری بکە لە:
کێشەی بێ ئاوی 40 گەڕەکی هەولێر چارەسەر کرا

دیمەنی چاککردنەوەی بۆڕییەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بۆریی ئیفراز سێی هەولێر چاککرایەوە و وێستگەکە کەوتەوەکار، بەمەش کێشەی 40 گەڕەکی هەولێر چارەسەر کرا.

 

وێنە گەورەکە: دوێنێ بۆڕیی ئیفراز سێی هەولێر شکا و کێشەی بێ ئاوی بۆ دەیان هەزار هاووڵاتی دروست بوو؛ ئەو وێستگەیە ئاو بۆ نزیکەی 40 گەڕەکی هەولێر دابین دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای شکانی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا، بۆرییەکە چاكکرایەوە.

 

خاڵی ئەرێنی: ئێستا وێستگەکە کەوتەوە کار و لە نزیکترین کاتدا ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە ئەو ماڵانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە کێشەی کەمئاویان بۆ دروست ببوو.

شەیری بکە لە: