ملیۆنێک و 450 هەزار ئەفغانی دەتوانن تاوەکو ساڵێکی دیکە لە پاکستان بمێننەوە

شەیری بکە لە:
ملیۆنێک و 450 هەزار ئەفغانی دەتوانن تاوەکو ساڵێکی دیکە لە پاکستان بمێننەوە

ژمارەیەک کۆچبەری ئەفغانی لە پاکستان- وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی بڕیارێكی پاکستان، ملیۆنێک و 450 هەزار کۆچبەری ئەفغانستانی کە بەڵگەنامەیان هەیە، مافی مانەوەیان لەو وڵاتە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ دەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو پاکستان بڕیاری دا بە دەرکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە هیچ بەڵگەنامەیەکیان نییە و بەو هۆیەشەوە لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی 600 هەزار کۆچبەری ئەفغانستانی، ئەو وڵاتەیان بە جێهێشت. 

 

قووڵتر: كێشە ئەمنییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان کاریگەریی نەرێنییان لە سەر پرسی کۆچبەران داناوە. 

 

لە لایەکی دیکەوە: ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە لە ناردنەوەی کۆچبەران بۆ ئەفغانستانی ژێر دەستەڵاتی تاڵیبان، بەوەی لەوێ پاڵپشتی ناکرێن و ئەگەریش هەیە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە ببنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: