چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەکان هۆشداری دەدات

شەیری بکە لە:
ئەو ئۆتۆمبێلەی شەوی ڕابردوو لە بەغدا کرایە ئامانج - میدیا عێراقییەکان

ئەو ئۆتۆمبێلەی شەوی ڕابردوو لە بەغدا کرایە ئامانج - میدیا عێراقییەکان

ئاڤا دیجیتاڵ

 

چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداریی لە هێرشی پێچەوانەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەدات. 

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئەمریکا بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی لە بەغدا کردە ئامانج و دوو فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بەناوەکانی " ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی" کوژران. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: هێرشەکە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و سەرکۆنەی دەکەین. جەخت لە پێویستی بەردەوامیی هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەینەوە. بەمەش کۆتایی بە زنجیرە دەستدرێژییە دوژمنکارەکان دەهێنرێت و  ئاسایشی هاووڵاتیانیش دەپارێزرێت. 

 

باکگراوند: لەوکاتەوەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، گرژی و ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەیسەندووە و پەلیکێشاوە بۆ عێراقیش، هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو گرژی و ململانێیانەیە.

 

شەیری بکە لە: