گەشتە ئاسمانییەکانی سووریا و سعودیە دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەکانی سووریا و سعودیە دەستپێدەکەنەوە

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی سووریا. وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

هێڵی ئاسمانی نیشتمانیی سووریا دوای 12 ساڵ لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سعودیە، دەستی بە گەشتەکانی کردەوە و  ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکە گەیشتە ڕیاز.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەیمەن سوسان، باڵیۆزی سووریا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی سووریا کە 170 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە پایتەختی سعودیە نیشتەوە و ئەمەش هەنگاوێکە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان.

 

خاڵی ئەرێنی: ئەم هەنگاوە لێکنزیکبوونەوەیەکی هێواشە لە نێوان ئەو دوو حکومەتە کە لە ساڵی ڕابردووەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان نوێ دەکەنەوە.

 

باکگراوند: گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2012 ڕاگیرا، کاتێک ڕیاز پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق پچڕاند بەهۆی سەرکوتکردنەکانی بەشار ئەسەد بۆ سەر خۆپیشاندەرانی لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ