مووچەی 25 هەزار فەرمانبەری دیکەی هەولێر دەخرێتە سەر هەژماری من

شەیری بکە لە:
مووچەی 25 هەزار فەرمانبەری دیکەی هەولێر دەخرێتە سەر هەژماری من

مووچەخۆرێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لە چوارچێوەی پرۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی مووچە، مووچەی 25 هەزار کەسی دیکە دەخرێتە سەر "هەژماری من" و بەمەش ئەم مانگە 75 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.

 

وێنە گەورەکە: پرۆژەی هەژماری من دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ تەواوی مووچەخۆران.

 

زانیاریی تایبەت: بڕیارە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی 75 هەزار مووچەخۆری هەولێر لە ڕێی هەژماری منەوە وەربگیرێت.

 

خاڵی ئەرێنی: مووچەخۆرانی هەولێر لە 32 شوێنی جیاواز و لەڕێگەی 100 ئەی تی ئێمەوە، دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ڕابردوو 50 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من و بە ئامێری ATM مووچەکانیان وەرگرت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: