حەمید یاسری: قەیس خەزعەلی بەکرێگیراوە

شەیری بکە لە:
حەمید یاسری: قەیس خەزعەلی بەکرێگیراوە

حەمید یاسری، فەرماندەی لیوای ئەنسار مەرجەعیەی حەشدی شەعبی

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەی لیوای ئەنسار مەرجەعیەی حەشدی شەعبی سەر بە عەلی سیستانی ڕایدەگەیێنێت، قەیس خەزعەلی "بەکرێگیراوی ئێرانە" و فەرمان لە دەرەوە وەردەگرێت.

 

وێنە گەورەکە: حەمید یاسری، فەرماندەی لیوای ئەنسار مەرجەعیەی حەشدی شەعبی سەر بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق تۆمەتبار دەکات بەوەی داردەستی وڵاتانی دەرەکییە و سیاسەتەکانی ئەوان لە عێراق جێبەجێ دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: حەمید یاسری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی، قەیس خەزعەلی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە سیاسییەکان، فەرمان لە "وڵاتێکی دیکە [لە ئاماژەیەکدا بۆ ئێران] وەردەگرێت و ئەمەش بەکرێگیراوییە".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو فەرماندە نزیکەی عەلی سیستانی ئەوەشی گوت، هەر کەسێکی دیکە لە سیاسەتمەدارانی شیعە، سوننە، کورد یان هەر پێکهاتەیەکی دیکە فەرمانی سیاسی لە دەرەوە وەربگرێت ئەوە بەکرێگیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ